بریندارێکی دیکەی تەقینەوەکەی دهۆک گیانیلەدەستدا

بریندارێکی دیکەی تەقینەوەکەی دهۆک بەیانیی ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا و بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لەو تەقینەوەیەدا گەیشتە حەوت کەس.

محەمەد مەحمود یەکێکی دیکەیە لەو بریندارانەی ڕووداوی تەقینەوەی غازەکەی شاری دهۆک کە ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە گیانیلەدەستدا.

لە شەوی 21ی تشرینی دووەم لە شاری دهۆک تانکیی غازی سەموونخانەیەک تەقییەوە، کە بەشێکی باڵەخانەکە بەشەناوخۆیی خوێندکاران بوو، بەهۆیەوە تا ئێستا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسیش بریندارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: هەشت حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆماركراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، تائێستا هەشت حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و دەشڵێت، رێككارەكان توندوتۆڵ كراوە. سامان…
Total
0
Share