خشتەی مووچەی مانگی کانوونی دووەم بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، خشتەی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

بەپێی خشتەکە، سبەی چوارشەممە 11ـی شوباتی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی شەممە 14ـی شوباتی 2026، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەوێتە سبەی، لە کاتی دەوامی رەسمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین، لە دوای کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ سەردانی بانکەکان بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بەپێی خشتەی راگەیەندراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە چیای گۆڕەز نزیک مەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات سبەینێ لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری…
Total
0
Share