کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوك کوژرا

کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوك لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا .

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای سەرەکیی کەرکوك ــ هەولێر لەنزیک گەڕەکی شۆراو کارمەندێکی پۆلیسی ئامادەی کەرکوك تەقەی لێکرا و کوژرا.

باسی لەوەش کرد، ئەو کارمەندەی پۆلیس لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بووە کە کوژراوە، بەڵام جلو بەرگی پۆلیسی لەبەردا بووە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، “کوژراوەکە ناوی (مەنسور خەلیل)ە، کارمەندی فەوجی دووی پۆلیسی ئامادەیە، زیاتر لە 15 فیشەکی بەرکەوتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی رۆژئاوا: لە هێرشێکی یـ.ـەپـ.ـەگە و یەپەژە 22 چەکداری سەر بە دیمەشق کـ.ـوژران

لە هێرشێکی یەپەگە و یەپەژە 22 چەکداری سەر بە هێزەکانی دیمەشق کوژران. راگەیاندنەکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی یەپـ.ـەگە و…
Total
0
Share