وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و باسی داهاتی نانەوتی و سیستمی ئەسیکۆدا دەکرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکەدا دۆسیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەت پرسی نەوت لەنێوان هەردوو حکومەت و دوایین پەرەسەندنەکان لەنێوان هەردوو حکومەت لەو بابەتەدا، هەروەها بابەتی داهاتی نانەوتی و سیستمی ئەسیکۆدا، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوێندخواردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جیاوازدەبێت

سبەینێ پرۆسەی سوێندخواردنی ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جیاواز لە پێشوو بەڕێوەدەچێت، ئەندامێکی ئەنجومەنەکە وردەکارییەکەی دەخاتەڕوو. پەروین فاتیح،…
Total
0
Share