لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ لە بەرامبەر کامپی گوندی کەواچەرموو بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری هاتووە، وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ لە بەرامبەر کەمپی گوندی کەواچەرموو، پێنج کەس برینداربوون، کە شۆفێر و چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان لەدایکبووی 1996، 2007، 2008، 2009 و 2014ـن و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share