کۆبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ سودانی ئەرێنی و مژدەبەخش بووە

ئەمڕۆ لە شاری بەغداد نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە سەرچاوەیەکیش لە کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، ئەنجامەکەی ئەرێنی بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکەدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و چوار داواکاری مامۆستایانیان خستە بەردەست.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارییەکان خۆیان لە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم و بەغداد، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە،

دیاریکردنی چارەنووسی سێ مووچەی ئەمساڵ و ئەو مووچانەی کە بە لێیبڕاوە و یان ئەو 12 مووچەیەی پاشەکەوتکراوە دەبینێتەوە.
ئاشکراشیکرد، کۆبوونەوەکە ئەرێنی و مژدەبەخش بووە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم و سودانی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی پێداون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی: رووداوەکەی ئەمڕۆی بانی مەقان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەبارەی رووداوی پێکدادانی دوو بارهەڵگرەکەی سەر رێگای کەرکوک – سلێمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەی…
Total
0
Share