چ پەیوەندییەک لەنێوان ئاسوودەیی دەرونی و دەستلێدان لە تەختە هەیە؟

شارەزایەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد کاریگەریی دەستلێدان لە تەختە لەسەر ئاسوودەیی دەرونی ئاشکرادەکات.
پرۆفیسۆر کەتی ویلیس دەڵێت، ئەو کاریگەرییە بەهۆی ئەو بۆنەیە کە تا ئێستاش لە دارەکانەوە دەردەچێت، تەنانەت دوای دەیان ساڵ لە بڕینیان.
دەشڵێت، تەختە لە ئۆفیسەکان و ژوورەکانی قوتابخانە و ماڵەکاندا بۆنێک دەردەکەن کە بۆ چەندین ساڵ دەمێنێتەوە، بۆ ئەمەش توێژینەوەیەک ئەنجامدرا لەسەر چەند کەسێک کە بەشێکیان لە ژوورێکی کۆنکرێتیدا تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا، بەشێکی دیکەشیان لە ژوورێکدا کە تەختەی تێدابووە، جیاوازییەکی بەرچاو لە نمرەکانیاندا هەبوو ئەوەش رەنگە پەیوەندی بە بۆنکردنەوە هەبێت”.
زۆرێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پیاسەکردن لە پارک و دارستانەکاندا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ و دابەزاندنی پەستانی خوێن و کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا و بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لەش.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
Total
0
Share