گەورەترین کەشتیی گەشتیاری لە جیهاندا ئامادەیە بۆ گەشت

دوای ئەوەی ماوەی دروستکردنی سێ ساڵی خایاند، گەورەترین کەشتیی گەشتیاریی جیهان بەناوی “WONDER OF THE SEAS” ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران.

کەشتییەکە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ڕادەستی کۆمپانیای ڕۆیاڵ کاریبیان کراوە، بەرزییەکەی 362 مەترە، بڕیارە یەکەم گەشتی لە 4ی ئازاردا لە ویلایەتی فلۆریدا دەستپێبکات.

بڕیاربوو لە ساڵی 2021دا کەشتییەکە دەستبکات بە گەشتەکەی بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دواخرا.

ئەو کەشتییە گەشتیارییە لە 18 نهۆم پێکهاتووە، لە گەشتەکەیدا جگە لە دوو هەزار و 300 کارمەندی ناو کەشتییەکە، شەش هەزار و 988 گەشتیاریش هەڵدەگرێت.

نرخی بلیتەکانی گەشتکردن بەو کەشتییە لەنێوان 760 بۆ 1200 دۆلار دەبێت بەپێی ماوە و شوێنی گەشتەکە.

لە مەرجەکانی وەرگرتنی گەشتیاردا هاتووە، دەبێت سەرجەم ئەو گەشتیارانەی تەمەنیان لەسەروو 12 ساڵەوەیە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت، هەروەها منداڵانی سەروو دوو ساڵ دەبێت پشکنینەکانیان نێگەتیڤ بن بەر لە گەشتەکە.

هەروەها دەبێت سەرجەم گەشتیارەکان لە زۆرینەی کات و شوێنەکانی ناو کەشتییەکەدا ماسک بەکاربهێنن.

بابەتی پێشتر

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ خوێندكارانى پۆلی 12: پرۆگرامه‌كانى خوێندن كه‌مناكرێنە‌وه‌

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆماری دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share