ڕەنگی بۆیاخی ڕووکاری دەرەوەی خانوو کاریگەریی لەسەر گەرمی و ساردیی ناو خانوو هەیە

April Blog Post

ڕەنگی بۆیاخی دەرەوەی خانوو دەتوانێت پلەی گەرمای ناو بیناکە بگۆڕێت و کاریگەریی لەسەر تێچووی کارەباش هەبێت.

ئوسامە ئەنوەر، شارەزا و وەستای بۆیاخی ماڵان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕایگەیاند، ڕەنگی ڕووکاری دەرەوەی خانوو کاریگەریی زۆری لەسەر گەرمای ناوەوەی خانوو هەیە.

وتیشی، ڕەنگی سپی و کرێمی تیشکی خۆر زیاتر دەگەڕێننەوە و گەرمای کەمتر هەڵدەمژن، بۆیە ناو خانوو ساردتر دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێچەوانەوە، ڕەنگە تاریکەکان گەرمای خۆر زیاتر هەڵدەگرن و دەبنە هۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمای ناو خانووەکە، بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا.

ئاماژەی بەوەشدا، بە هۆکاری بەهێزیی تیشکی خۆر لە هاویندا هاوڵاتیان هۆشیاریی ئەوەیان هەیە کە ڕەنگە کراوە و فێنکەکان بۆ ڕووکاری دەرەوە و بگرە ناوەوەی خانووەکانیش لە ئێستادا بەکاربهێنن.

ئەو شارەزایەی بۆیاخ، پێشنیار دەکات لە ناوچە گەرمەکانی وەک هەولێر، شارەزوور و گەرمیان هاوڵاتییان زیاتر ڕەنگی سپیی کراوە هەڵبژێرن بۆ ڕووکاری خانووەکانیان، چونکە دەتوانن گەرمای ناو خانوو و تێچووی ساردکەرەوەکان کەمبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆنگرەیەكی تایبەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئامادەبووانیدا كۆتایی هات

كۆنگرەیەكی پزیشكیی كۆمپانیایەكی ئەمریكی كە كار لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات، بووە مۆڵگەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە،…
Total
0
Share