بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی رێنوێنییەكی ساكاری هەیە ئەویش بنەمای (5-30)یە، ئەو بنەمایە چییە و كاریگەرییەكەی چۆنە؟

دانیشتن بۆ ماوەیەكی درێژ دەبێتە هۆی تووشبوون كەسەكان بە نەخۆشی، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆرێكمان هیچ بژاردەیەكی دیكەمان نییە بەهۆی ئەنجامدانی كاری جێگیر و ئۆفیس، رێگایەكی ئاسان هەیە كە لەڕێیەوە دەتوانیت جەستەت لە زیانی دانیشتن بۆ ماوەی درێژ بپارێزیت. پێویستە پابەندی بیت بەشێوەیەكی رێكخراو، وەك ئەوەی سایتی (فۆكەس)ی ئەڵمانی ئاماژەی پێداوە.

بەپێی ئامارێك لە ئەڵمانیاوە كاتژمێرەكانی دانیشتنی رۆژانەی كەسێك بووەتە 8.5 كاتژمێر، واتا كاتژمێرێك زیاتر لە ساڵی 2018دا، بەڵكو لە هەندێك لە پێگەیشتوواندا ماوەكە بۆ 10.5 كاتژمێر زیادبووە، پەتای كۆرۆناش بووەتەهۆی زیادبوونی ماوەی دانیشتن.

بنەمای (5-30)
ئەوەی دەتوانیت ئەنجامیبدەیت لە رووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی دانیشتن بۆ ماوەیەكی درێژ لەسەر جەستە و تەندروستیت بنەمایەكی ئاسانە كە ئەویش (5-30)یە، كە یەكێك لە رێگا زۆر تەندروستەكانە بۆ كەسێك كە لە نوسینگە یان لە ماڵدا ئیش بكات، بەپێی فۆكەس.

توێژینەوەیەك كە ناوەندی پزیشكیی زانكۆی كۆڵۆمبیا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە كانونی دووەمی 2023 بڵاوكراوەتەوە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی پێویستە لەسەر هەموو 30 خولەك جارێك لە كورسییەكەت هەڵبستیت و بۆ ماوەی پێنج خولەك جوڵە و رۆیشتن بكەیت، ئەم بنەمایە كاریگەریی ئەرێنی لەو تاقیكردنەوانەدا بەسەر بەشداربووانی توێژینەوەكەدا بەدەستهێناوە.

جوڵە و رۆیشتن كاریگەریی ئەرێنی هەبووە لەسەر ئاستی شەكری خوێن و فشاری خوێن.

ئەگەریش لە ماڵەوە كاردەكەیت یان ئەوەی ناودەبرێت بە (هۆم ئۆفیس) دەتوانیت سوود لەو پێنج خولەكە وەربگریت بە پاككردنەوەی شوێن و ژوورەكەت بە گسكی كارەبایی، یان بچیت بۆ رشتنی خۆڵ و پاشماوەی ماڵەكەت یاخود ئەنجامدانی كارەكانی دیكەی ناوماڵ. باشتر لەوانەش دەتوانیت 20 خولەك راكردن بكەیت لەماوەی پشووی نانخواردندا.

بابەتی پێشتر

نوێر ئاڵای جەنگی هەڵکرد

بابەتی دواتر

ناهێڵن سیمیۆنی بڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share