هۆشداری لە بەکارهێنانی دەرزییەکی دابەزاندنی کێش دەدرێت

شارەزایانی بواری پزیشکی هۆشداری لە بەکارهێنانی دەرزی مۆنارگۆ دەدەن کە وەک دەرمانی دابەزاندنی کێش هەژماردەکرێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، نەخۆشێکی تەمەن 24 ساڵان بڕێکی زۆری لە دەرمانی مۆنارگۆ بە مەبەستی دابەزاندنی کێشی بەکارهێناوە دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ نیشانەی رشانەوە و ئازاری گەدەی بە سەختی بۆ هاتووە و دوای سەردانیکردنی نەخۆشخانە دەرکەوتووە تووشی لەکارکەوتنی جگەری بووە.

ئاشکراشیکردم دوای گواستنەوەی پلازمای خوێن بۆ رزگارکردنی لە ژەهرەکانی جەستەی بڕیاری گۆڕینی جگەری بۆ دراوە و ژیانی رزگارکراوە.

پزیشکان دەڵێن، هەرچەندە تا ئێستا هۆکاری ئەو ژەهراویبوون و گۆڕانکاری لە ئاستی ئەنزیمەکانی جگەر نەزاندراوە، بەڵام دڵنیان لەوەی کە بەهۆی ئەو جۆرە دەرزییەوە بووە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و چوار کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرەکانی دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share