هۆشدارییەك بۆ پیاوان: بەم دۆخە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبن

بەپێی لێكۆڵێنەوە زانستییەكە، قەڵەوی لە تەمەنی هەرزەكاری و بیستەكانی تەمەندا، مەترسیی مردنی پیاوان بە شێرپەنجەی پرۆستات لە داهاتوودا زیاتردەكات.

لێكۆڵینەوەكە لە زانكۆی لۆند لە سوید ئەنجامدراوە و داتاكانی 258 هەزار و 477 پیاویان وەرگرتووە، لە ماوەی ساڵانی 1963 بۆ 2019ـدا كە تەمەنی ئەو پیاوانە لە نێوان 17 ساڵان و 60 ساڵیدا بووە، سێ جار كێشیانكردوون و زانیارییان لەبارەوە كۆكردوونەتەوە.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە ئەو پیاوانەی كێشی جەستەیان زۆرە، ئەگەری تووشبوونیان بە پرۆستات و مردنیان بەو هۆكارە زیاترە.

دكتۆر ماریسا دا سێلڤا لە زانكۆی لۆند جەختدەكاتەوە، “كەمكردنەوەی قەڵەوی لە تەمەنی هەرزەكاریدا، تووشبوون بە شێرپەنجەی كوشندەی پرۆستات كەمدەكاتەوە”.

لەبارەی هەمان پرسەوە، سایمیۆن گریڤسۆن لە ناوەندی توێژینەوەكانی پرۆستات لە بەریتانیا “Prostate Cancer UK” دەڵێت، “چەندین توێژینەوە ئاماژە دەكەن بۆ بوونی پەیوەندی لە نێوان زۆریی كێشی جەستە و توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستاتدا”.

بابەتی پێشتر

سێیەم رۆژە خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە لە 300 ملیۆن نزیکە دەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئەو کەسانە دەستگیرکران کە برنجی بایەعییان دەکردە کیسەی برنجی تایلاندی و بە گران دەیانفرۆشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share