زیانەکانی خواردنی خورما لەگەڵ چا

بەپێی وتەی پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، خواردنی خورما له‌گه‌ڵ چا له‌ بری شه‌کر  زیان بە تەندروستیی  جەند کەسێک دەگەیەنێت.

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، دەڵێت، خواردنی خورما له‌ بری شه‌کر له‌گه‌ڵ چا زیانی نییه‌ بۆ مرۆڤێکی ئاسایی ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ زۆربه‌ی سووده‌ ته‌ندروستیه‌کانی خورما ناهێڵێت.

دەشڵێت، ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت خورما بخۆن له‌گه‌ڵ چا یان زۆر که‌می لێبخۆن ئه‌مانه‌ن ،(نه‌خۆشی شه‌کره‌، ئه‌وانه‌ی کێشیان زۆره‌ یان قه‌ڵه‌ون و له‌ کاتی رێجیمدان، هەندێ لە خانمان له‌ کاتی سکپڕیدا)، چونکه‌ خورما بڕێکی زۆر کالۆری تێدایه‌  باشتره‌ حه‌بی شیرینکردن به‌کاربێنن، یان رۆژانه‌ له‌ یه‌ک تا سێ ده‌نک زیاتر نه‌خۆن.

 

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی مۆڵەتی نێودەوڵەتییەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

كەشتییەكی رزگاركردنی كۆچبەران لەلایەن ئیتاڵیاوە دەستبەسەر دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share