ئەو پێنج خۆراكەی زیاتر لە هێلكە پرۆتین-یان تیایە

گومانی تێدانییە كە هێلكە سەرچاوەیەكی گرنگی پرۆتین-ە، بەڵام ئەگەر كەسێك بیەوێت سەرچاوەی دیكەی پرۆتینی دەستبكەوێت جیاواز لە هێلكە، چەندین بژاردەی دەستدەكەوێت، بەتایبەت ئەگەر كەسە رووەكی بێت.

جۆستن فیش، پسپۆڕی بواری خۆراك دەڵێت، زۆر گرنگە سەرچاوەكانی وەرگرتنی پرۆتین جۆراوجۆر بێت لەپێناو پاراستنی تەندروستیی دڵ.

دەشڵێت، بەپێی توێژینەوەیەك ئەو كەسانەی لانیكەم چوار جۆر پرۆتین لە سیستمی خۆراكیی هەفتانەیاندا هەیە، بەتایبەتیش هێلكە و گۆشتەكان و دانەوێڵەی تەواو و پاقلەمەنییەكان، مەترسیی تووشبوونیان بە فشاری خوێن بە رێژەی 26% دابەزیووە، بەراورد بەوانەی سەرچاوەكانیان كەمتر بووە.

باس لەوەشدەكات پرۆتین یەكێكە لە سەرچاوە خۆراكییە گەورەكان كە لە ترشە ئەمینییەكان پێكدێت، گرنگە بۆ دروستكردنی ماسولكە و ریشاڵەكان و، پارێزگاری لە هۆرمۆنەكان، دروستكردنی ئەنزیمە پێویستەكان بۆ هەرسكردن و فەراهەمكردنی وزە.

بۆ تەندروستییەكی باشیش رێنوێنی دەكات بە بەدەستهێنانی لەنێوان 20 بۆ 30 گرام پرۆتین، بۆ هەر ژەمێك. گرنگترین ئەو خۆراكانەش:

1- فاسۆلیا
بە سەرجەم جۆر و رەنگەكانیەوە. كوپێك فاسۆلیای كوڵاو 15 گرام پرۆتینی تیایە. سەرەڕای ئەوەی دەوڵەمەندە بە كانزاكانی وەك، كالسیۆم و پۆتاسیۆم.

2- نیسك
نیسك لە خێزانی پاقلەمەنییەكانە و دەوڵەمەندە بە سەرچاوە خۆراكییەكان. كوپێك نیسكی كوڵاو نزیكەی 18 گرام پرۆتینی تیایە.

3- نۆك
كوپێك نۆكی كوڵاو نزیكەی 15 گرام پرۆتین، 13 گرام ریشاڵی تیایە. هەروەك سەرچاوەیەكی باشی كۆلین-ە، كە پێكهاتەیەكی خۆراكیی گرنگە بۆ ئەركی میتابۆلیزم (گۆڕینی خۆراك بۆ وزە) و تەندروستیی دڵ.

4- گەنمی توێكڵدار
ئەوەی ناودەبرێت بە گەنمی فارۆ یان ئیمر. شەش گرام پرۆتین لە چارەكە كوپێكی ئەم جۆرە گەنمەدا هەیە.

5- مەعكەرۆنیی گەنمی تەواو
هەرچەندە بە شێوەیەکی گشتی وا هەستدەكرێت كە خۆراكێكی پرۆتینی نییە، بەڵام مەعکەرۆنی بڕێكی باشی تێدایە، یەک کوپ مەعکەرۆنی گەنمی تەواو بە کوڵاوی 7 گرام پرۆتینی تێدایە.

بابەتی پێشتر

ژنێکی تەمەن 104 ساڵ بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتە مەککە

بابەتی دواتر

دوای 80 ساڵ لە ونبوونی ژێردەریاییەکی ئەمریکی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share