پزیشكیان لە مەزاری سەرۆك مام جەلال: رێز لە فیداکاریی و چالاکییەکانی ئەم گەورە پیاوە دەگرین

سەرۆك كۆماری ئێران لە دەفتەی یاداشتەكانی مەزاری سەرۆك كۆماری كۆچكردووی عێراقدا نووسیویەتی، رێز لە فیداکاریی و چالاکییەکانی ئەم گەورە پیاوە دەگرین.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال لە دەفتەری یاداشتەکاندا، یاداشتێکی نووسی و تیایدا هاتووە، “لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین و سڵاو لە رۆحی بڵند و دیدی کراوە و روانینی قوڵی ئەم خۆشەویستە دەکەین”.

پزیشكیان ئەوەشی نووسیوە، “رێز لە فیداکاریی و چالاکییەکانی ئەم گەورە پیاوە لە پێش شۆڕش و تا پاش شۆڕش بە ئامانجی گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادیی خاکە خۆشەویستەکەی و هەوڵە بێکۆتاکانی بۆ بەدیهێنانی یەکگرتوویی و یەکڕیزی لە ناوخۆی وڵات و باوەڕی بە هاوکاریی لەگەڵ ئێرانی خۆشەویست، دەگرین”.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی و لە فڕۆكەخانە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لێكرا.

پاشان بەرەو مەزاری سەرۆك مام جەلال بەڕێكەوت، بەر لەوەی لە دەباشان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی كۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: هەر كەسێك چەكی جەنگی هەبێت و رادەستی بكات قەرەبوودەكرێـتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر كەسێك چەكی جەنگی هەبێت و رادەستی بكات قەرەبوودەكرێتەوە، بەڕِێوەبەری دیوانی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت، “قۆناغی…
Total
0
Share