ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. كۆڵبەرێك كوژرا و برایەكی برینداربوو

لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دوو كۆڵبەر بە تەقەی هێزەكانی ئێران برینداربوون كە برای یەكترن، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێكیان گیانیلەدەستداوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ماڵتە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد، لە ئاکامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی (عەلی یونسی و سەعدوڵڵا یونسی) خەڵکی گوندی گڵە سوورە بە سەختی برینداربوون.

بریندارەكان بە مەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە بانە گوازراونەتەوە، وەك ئەوەی ڕێكخراوە ئاماژەی پێداوە و وتی، سەعدوڵڵا کە پشتی پێکراوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

ڕوونیشیكردەوە، عەلی قاچی برینداربووە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

كۆڵبەرە كوژراوەكە سێ مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”. سروە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی…
Total
0
Share