لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ، سەرجەم بانكەكان بەرووی مووچەخۆراندا كراوە دەبن تاوەكو بەر لە جەژن مووچەخۆران مووچەی مانگی سێ وەربگرن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەشێك لە خانەنشینان و خاوەن پێداویستیی تایبەت كە مووچەیان دواكەوت گرفتەكەیان چارەسەركراوە و سەرجەمیان مووچەیان وەرگرتووە.

دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی سێی بڵاوكردەوە كە سەرجەم مووچەخۆران بەر لە جەژن و لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەكانیان وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: لە رێگای یاساوە چارەسەری كێشەی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك دەكەین

سەرپەرشتیاری كەركوك ــ سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “رێگانادەین ستەم لە دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك بكرێت و دەشڵێت،…
Total
0
Share