رووداوێکی هاتوچۆ شەش قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو  کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان چەند ئۆتۆمبێلێک شەش کەس بوونە قوربانی.

ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە لەسەر شەقامی سەرەکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە روویداوە، بەوهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکە بریندارەکان بەرەو نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و تیمەکانی هاتوچۆش دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوەکانیان لە چۆنییەتی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی زاخۆ: لە رووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەکی تەمەن 60 ساڵان گیانیلەدەستدا

هاوڵاتییەک کە سەرقاڵی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بوو، ئۆتۆمبێلێکی دیکە خۆی پێداکێشا و گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ…
Total
0
Share