کۆبوونەوەیەکی لوتکە بۆ ماڵئاواییکردن لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەنجامدەدرێت

رۆژنامەی نایکی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، سەرکردەکانی وڵاتانی ئوستراڵیا، هیندستان، ئەمەریکا و ژاپۆن لە مانگی ئەیلولدا لە چوارچێوەی دیالۆگی ئاسایشی چوارقۆڵی QUAD کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدەدەن.

ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆبوونەوەکە وەک ماڵئاواییکردن لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و فومیۆ کیشیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەنجامدەدرێت کە پاییزی ئەمساڵ پۆستەکانیان بەجێدەهێڵن و لە 21ی ئەیلول لە شاری ویلمنگتۆن بەڕێوەدەچێت.

ئەمساڵ هیندستان سەرۆکایەتی QUAD دەکات، بەڵام دوای ئەوەی جۆ بایدن بڕیاری کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیدا، ئەو وڵاتە پێشنیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەو گروپەی لە ئەمریکای کرد.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان تاوتوێدەکرێن و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، لەوانە پرسە ناوچەییەکان و هاوکارییەکانی دواتر لەم رێکخراوەدا.

گفتوگۆی ئاسایشی چوار قۆڵی QUAD لە ساڵی 2007 وەک میکانیزمێک بۆ هاوکاری لە ناوچەکانی ئاسیا و زەریای هیندی دامەزراوە. لە مانگی تشرینی دووەمی 2017دا، چوار وڵات هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا لە چوارچێوەی ستراتیژێکی نوێ بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی رێگاکانی کەشتیوانی لەو ناوچەیەدا.

بابەتی پێشتر

بەرزیی شەکری خوێن کاریگەری لەسەر تۆنی دەنگ هەیە؟

بابەتی دواتر

کۆپیەکی دەگمەنی دەستووری ئەمریکا کە تەمەنی زیاتر لە دوو سەدەیە لە زیادکردنێکدا دەفرۆشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share