پێكدادانی دوو هەلیكۆپتەر قوربانیی لێكەوتەوە

لە ئاكامی پێكدادانی دوو هەلیكۆپتەر لە نزیك ناوچەیەكی گەشتیاریی بەناوبانگ لە ئوسترالیا چوار كەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیكە بە سەختی برینداربوون.

یەكێك لە هەلیكۆپتەرەكان بەتەواوی تێكشكا، ئەوی دیكەیان پاش رووداوەكە توانی لە نزیك شاری ملاهی سی وۆرلد بنیشێتەوە، سەرنشینانی دووەمیان بەهۆی پارچە شووشەوە برینداربوون.

ئەناستاسیا بالاشچوك، سەرۆكی حكومەتی خۆجێی ویلایەتی كۆینزلاند رووداوەكەی بە “كارەسات” ناوبرد و هاوخەمی بۆ خێزانی قوربانییان نیشاندا.

لای خۆیەوە نوسینگەی ئوسترالی بۆ سەلامەتیی گواستنەوە رایگەیاند، لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە و چاوەڕوان دەكرێت راپۆرتەكەی لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بڵاوبكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەلەمێكی ڕاوەماسی قەیرانێكی نوێ لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا دروستدەكات

پۆلیسی دەریاوانیی فەرەنسا دەستبەسەر بەلەمێكی ڕاوەماسیی بەریتانیدا دەگرێت، بەهۆی ئەوەی هاتووەتە نێو سنوورە ئاوییەكانی فەرەنسا، ئەوەش قەیرانێكی نوێ…
Total
0
Share