دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ ئـ.ـێران گفتوگۆی زۆر باشمان ئەنجامداوە

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئـ.ـێران گفتوگۆی زۆر باش ئەنجامدراوە و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هێرشەکانیان سەر ژێرخانی وزەی ئێران ڕادەگرن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، “خۆشحاڵم کە ڕایدەگەیەنم، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆی زۆر باشمان لەگەڵ ئـ.ـێران ئەنجامداوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

وتیشی، “گفتوگۆکانمان بە درێژایی ئەم هەفتەیە بەردەوامدەبن، فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ داوە کە هەموو هێرشێکی سەربازیی بۆ سەر ژێرخانی وزەی و وێستگەکانی کارەبای ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕابگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی: 82% ی درۆنەکانی ئێران دروستکراوی ئەمریکان

دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، 82%  ی پێکهاتەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانە ئێرانییەکان دروستکراوی کۆمپانیا ئەمریکییەکانە. بنکەی توێژینەوەی بەریتانی Conflict Armament…
Total
0
Share