ئەمڕۆ هەندێک لە خول و جامە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەند ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدرێن.
لە ئیتاڵیا دوو ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا ئەنجامدەدرێن، گرنگترینیان لەنێوان ئاتالانتا و کالیەری لە یاریگای جیویس ئەنجامدەدرێت.
لە ئیسپانیا یارییەکی گرنگی جامی سوپەر لە نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو لە یاریگای لا ڕۆزالیدا ئەنجامدەدرێت.
لە ئینگلتەراش بە تەنها یەک ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی 18ی خولی نایابی ئینگلیزی لە نێوان ئارسیناڵ و کریستاڵ پاڵاس کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەم هەفتەیە دەهێنرێت.
جامی ئیتاڵیا (قۆناغی 16)
ساسولۆ – سپال (7:30)
ئاتالانتا – کالیەری (11:15)
جامی سوپەری ئیسپانیا (نیوەی کۆتایی)
ڕیاڵ مەدرید – ئەتلەتیک بلباو (11:00)
پریمەرلیگ (هەفتەی 18)
ئارسیناڵ – کریستاڵ پاڵاس (11:00)
خولی هۆڵەندا (هەفتەی 16)
هیرینیڤین – ڤاڵڤیک (8:45)
تڤێنتی – ئەیاکس ئەمستەردام (10:00)
فیلیم تیلبۆرگ – خڕۆنیگن (11:00)