گواردیۆلا خیانەت لە مانچستەر سیتی ناكات

جۆسێپ گواردیۆلای ئیسپانی، جەختی كردەوە لەوەی لە ئینگلتەرا جگە لە مانچستەر سیتی، سەرپەرشتی هیچ یانەیەكی تر ناكات.

پێش ڕووبەڕووبونەوەی یانەی ساوسامپتۆن، گواردیۆلا ئاماژەی بەوەدا كە ئەو لە مانچستەر سیتی هەموو شتێكی بۆكراوەو هەموو داواكارییەكانیشی جێبەجێكراون.

وتیشی: “ڕۆیشتنم لە مانچستەر سیتی بە ڕێكەوتنی هەردولادەبێت و دەمەوێت بە دۆستانە ڕیزەكانی جێبهێڵم.”

گواردیۆلا پێیوایە ئەو لە سیتی هەموو شتێكی بۆ كراوەو هەرگیز لە ئینگلتەرا سەرپەرشتی یانەیەكی تر ناكات كە دژییان بوەستێتەوە.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەكە ئەوەشی نەشاردەوە كە داهاتووی ئەو بەندە بە ئەنجامەكانییەوە و پێویستە لە كاركردن و باشتركردنی تیپەكە بەردەوام بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا: ئەگەر بونەوەرێک لە مەریخەوە بێتە سەر زەوی یەکسەر دەزانێت (ڤار) یارمەتی ڕیاڵ مەدرید دەدات

خوان لاپۆرتا، کاندیدی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە یەکێکە لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان و زۆرینەی میدیاکان پێیان وایە، ئەندامانی یانە بەهیوای…
Total
0
Share