کێ لە لیڤەرپوڵ جێگەی ڤایناڵدوم دەگرێتەوە؟

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یەکێک لە دوو یاریزانی بەتوانای خولی ئیتاڵیا دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ لە ئیتاڵیا هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی دوو یاریزان دەستپێکردووە، کە هەر یەکێکیان لەتوانایدایە جێگەی جۆرجینیۆ ڤایناڵدومی هۆڵەندی بگرێتەوە.

یەکەم داواکراو ڕۆدریگۆ دی پاولی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی ئودینێزییە، کە تەمەنی 27 ساڵە و لە ڕووی ئەزموونەوە یەکێکە لە باشترینەکان.

دووەم داواکراویش بریتییە لە لۆرینزۆ پیلیگرینی ئەستێرەی 24 ساڵی یانەی ڕۆما، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێوەیەکی سەرەتایی بڕی 25.8 ملیۆن پاوەندیان پێشکەشی ئیدارەی گورگەکانی ڕۆما کردووە، بەڵام بەهۆی پێداگریی جوزێ مۆرینیۆ لە بەردەوامبوونی یاریزانەکە، ئەگەرهەیە وەڵامێکی ئەرێنی بەدەستنەهێنن.

پیلیگرینی لە ئەکادیمیای ڕۆماوە دەستیپێکردووە و بە خواستن لە یانەی ساسولۆ یاریکردووە، 152 یاری بۆ جێلاڕۆسی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا کردووە، تۆمارکەری 21 گۆڵ و 34 ئەسیست بووە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە دوو ڕێگەچارەی خستووەتە بەردەم دێمبیلی

بابەتی دواتر

ئەتلەتیکۆ بۆ مان سیتی: بە ئاڵوگۆڕ دەستبەرداری ساوول دەبین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەم وەرزە بۆ ڕامۆس کۆتاییهات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ماڵپەڕی فەرمییەوە پێکانی بەرگریکار و کاپیتانۆی یانە، سێرجیۆ ڕامۆسی ئاشکراکرد. لە…
Total
0
Share