ژمارەی ئەو گەنجانەی لە بەریتانیا بێکارن 870 هەزاری تێپەڕاند

بەپێی ئەو ئامارە رەسمییەی حکومەتی بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 24 ساڵیدایە و هیچ کارێکیان نییە و لە پڕۆسەی خوێندن و راهێنانەکانیشدا بەشدار نین، لە ماوەی مانگی نیسان تاوەکو حوزەیرانی 2024 گەیشتووەتە 872 هەزار کەس.

بەپێی خەمڵاندنەکانی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی کە بڵاویکردووەتەوە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 74 هەزار کەس زیادیکردووە، ئامارە نوێیەکان ئەوە دەردەخەن کە 12.2%ی سەرجەم گەنجانی تەمەن 16 بۆ 24 ساڵ لەم ماوەیەدا بێکاربوون.

خراپی تەندروستیی دەروونی بەربەستێکی سەرەکییە لەبەردەم دامەزراندنی زۆرێک لە گەنجان و ژمارەی ئەو گەنجانەشی بەهۆی نەخۆشییەوە لە کارەکانیان دوورکەوتوونەتەوە لە ماوەی 10 ساڵدا دوو هێندە زیادیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی 190 هەزار کەس بەپێی ئامارێکی ساڵی رابردوو.

حکومەتی بەریتانیا جەختلەوە دەکاتەوە، ”دان بە ئاڵۆزی و درێژخایەنی ئەو ئاڵەنگارییەدا دەنێین و کۆمەڵێک رێوشوێن و پلان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پرسە کە ئەوانیش لە رێگای راهێنان و فێرکاری و پشتگیری گەڕانەوەیان بۆ سەر کار دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دووکان: لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان، ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان،…
Total
0
Share