سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە 4 پرسی سەرەکی سەردانی میسر دەکات

بڕیارە سبەینێ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی میسر بکات.

ئەم سەردانەی سەرۆکی تورکیا دەبێتە یەکەم سەردانی وەک سەرۆکی وڵات، بەڵام لە ساڵی 2012 ناوبراو، وەک سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

سەبارەت بەو بابەتانەی سەرۆکی تورکیا لە سەردانەکەی بۆ قاهیرە لەگەل بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێیدەکات، چەند بەرپرسێکی هەردوو وڵات ئاماژە بەوە دەکەن کە، بریارە هەریەکە لە پرسی ناوچەیی و جیۆپۆلەتیکی، ئەمنی و سەربازیی، ئابوری و پرسە هەڵپەسێردراوەکان گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

دوای ناکۆکییەکانی نێوان قاهیرە و ئەنقەرە لەسەر چەند پرسێکی جیاواز، لە ساڵی 2021ەوە نزیکبوونەوە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا دەستیپێکرد و سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر لە شوباتی 2023 بەمەبەستی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان سەردانی تورکیای کرد.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی دزی کەسێک لە دەربەندیخان دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق: ماکرۆن دەیەوێت لە نزیکترین کاتدا سەردانی عێراق بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share