پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق: لاوازی هەمەچەشنی لە ئابوریدا هۆکاریی سەرەکیی گوشارە لەسەر نرخی دۆلار

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، سنووردارێتی لە ئابوری و لاوازی لە بەرهەمهێناندا، بووەنەتە هۆی ئەوەی عێراق ببێتە وڵاتێکی هاوردەکار و گوشار لەسەر نرخی دۆلار دروستببێت.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەمیانی کۆنفرانسێکدا لە قاهیرەی پایتەختی میسر، رایگەیاند، ژینگەی ئابوریی عێراق رووبەڕووی گوشارێکی ئاڵۆزبووەتەوە، عێراق لەبەردەم ئاڵنگارییەکی سەختی گەشە و بونیادی لاوازی ئابوریدایە، ئەمەش داهاتی هاوڵاتییانی سنووردارکردووە.

دەشڵێت، %90ی ئابوریی عیراق پشتبەستووە بە داهاتی نەوت، نەوتیش لە ئێستادا زۆر جێگەی متمانە نییە، ئەو وڵاتانەی پشت بە نەوت دەبەستن ئابورییەکی لاواز و لەرزۆکیان هەیە و دەبێت چارەسەری ریشەیی بۆ ئەم قەیرانە ئابورییە بدۆزنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سنوودارێتی لە هەمەچەشنیی ئابوریی عێراق و لاوازی سێکتەرەکانی بەرهەمهێنان، عێراقیان کردووەتە وڵاتێکی هاوردەکار، ئەمەش گوشارێکی گەورە و بەردەوامی بۆ سەر نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە فرۆشی نەوتی عێراق 380 ملیۆن دۆلار بەخشرایە زیانپێكەوتووانی جەنگی كەنداو

دەستەی قەرەبووكردنەوەی جەنگی كەنداو دەڵێت، بڕی 380 ملیۆن دۆلاری دیكەی داوەتە ئەوانەی لەو جەنگەدا زیانیان پێكەوتووە. دەستەی قەرەبووكردنەوەی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تاووتوێدەکات

ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات و هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان تاووتوێدەکات. بەپێی بەرنامەی ئەو بەرنامەی کارەی راگەیەندراوە،…
Total
0
Share