لەبارەی دابەشكردنی بەشەئاردەوە دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو بەشە ئاردەی دەدرێتە هاوڵاتییان هیچ گرفتێكی نییە و ئامادەكاری دەكەن بۆ دابەشكردنی حەوتەم بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا.

سەلام حاجی خدر، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا بەردەوامن لە دابەشكردنی شەشەم بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا و لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆتایی بە دابەشكردنی شەشەم بەشەئارد دەهێنن و ئامادەكاری دەكەن راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی حەوتەم بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا بكەن.

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی جەختیكردەوە وتیشی، “ئەو بەشە ئاردەی دەدرێتە هاوڵاتییان هیچ گرفتێكی نییە و بەردەوام پشكنینی بۆ دەكرێت و ئەو قسانەی لەبارەی بەشەئاردی هاوڵاتییانەوە دەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هەوڵەکانی سەرجەم هەڤاڵان و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتییە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئەم سەرکەوتنەی یەکێتی، بەرهەمی هەوڵەکانى هەموو هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی. قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی…
Total
0
Share