کەرکوک.. گەنجێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا

لە کەرکوک گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکوك دەستدڕێژی گولـلە لە ژمارەیەک گەنج کراوە بەهۆیەوە کوژراوێک و دوو بریندار هەن”.
باسی لەوەشکرد، “ئەو رووداوە نزیکەی کاتژمێر 12ی شەو روویداوە و ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 18 ساڵە، دوانەکەی دیکەش کە بریندارن تەمەنیان 15 و 27 ساڵە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن”.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، “تەقەکەری رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: 90% کارەکانی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان سلێمانی تەواوبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا 90% کارەکانی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان سلێمانی تەواوبووە، بە تەواوبوونی کۆی…
Total
0
Share