قوباد تاڵەبانی: ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هەوڵەکانی سەرجەم هەڤاڵان و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتییە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئەم سەرکەوتنەی یەکێتی، بەرهەمی هەوڵەکانى هەموو هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر، سوپاس و دەستخۆشیم لێکردن لەپای ماندووبوون و هەوڵی بێوچانیان بۆ سەرخستنی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ماندوێتی و هەوڵەکانی هەموو هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی، یەکێتی هەرگیز خەمخۆری و پەرۆشی هەڤاڵانی خۆی لەبیرناکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیامکردنەوە لەگەڵیان بەردەوامدەبم، بە تایبەت بۆ گۆڕانکارییە پێویستەکان و داڕشتنەوەی هەیکەلی رێکخستنەکانی یەکێتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەو ئامانجەی بەرەو سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەتر هەنگاوبنێین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی سڕیەوە کە نووسیبووی “سودانی پێیوتین مووچە دەنێرین”

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کردبووی سڕیەوە. شاسوار عەبدولواحید لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد…
Total
0
Share