گەرمیان.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا گەنجێك گیانی لەدەستدا

دیمەنێك لە ڕوداوەكە

لە ئاكامی ڕوداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگایەكی سەرەكی لە كەلار گەنجێك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

موقەدەم عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەمە 13ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار-گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری مازدای پیکاب کۆنتڕوڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بەدوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا و لەئەنجامدا کەسێک سەرنشینێكی مازداكە بەناوی (هـ. ا. و.) لەدایکبووی 2001 گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەشی بەسەختی برینداربوو.

ئەوەشی خستەڕو، دوای چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکە لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارەكەی خوێندنگەیەكی هەولێر دەكەین

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، دوای جەژنی رەمەزان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارێكی خوێندنگەیەكی ئەهلی لە…
Total
0
Share