قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێم كۆبووەوە

ئارشاك مانوكیان كونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێم بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنجشەمە،لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئارشاك مانوكیانی كرد كە وەك یەكەمین كونسوڵی ئەرمینیا لە هەرێم رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، بە تایبەتیش لە بوارەكانی خوێندنی باڵا و پێشخستنی ئەرشیفی كوردی و پەیوەندیی كەلتووریدا هیواشی خواست كونسوڵی نوێی ئەرمینیا لەسەر هەمان رێچكە بەردەوامبێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كران، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختیكردەوە لەسەر چارەسەركردنی خێرای كێشە و گرفتەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاسای بودجە و بە پێویستیشی زانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم لەبەرچاوبگرن و بە یەكڕیزیی و یەك گوتارییەوە لە بەغداد پێكەوە داكۆكی لە مافە دەستوورییەكانی هەرێم بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: هیچ وادەیەک بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دیارینەکراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نەنێردراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی دیارینەکراوە.…
زیاتر ببینە

سامان حسێن: هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە پارەیان نییە گۆشت بکڕن بۆچی خێر دەبەنە دەرەوە؟

سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان، ڕایگەیاند، هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە پارەیان نییە گۆشت بکڕن بۆچی خێر دەبەنە…
Total
0
Share