تەندروستیی سلێمانی: تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن زیادیكردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئامارێك لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆن بوون زیادیكردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكە لەپارێزگای سلێمانی بوون زیادیكردووە و ساڵانە ژمارەی تووشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە ڕوو لەهەڵكشانە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە لە ساڵی 2011 لەپارێزگای سلێمانی تەنها 75 كەس بوون لە كاتێكدا ئێستا ژمارەی تووشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە زیادیكردووە بۆ زیاتر لە دوو هێندە و ساڵی ڕابردوو 157 تووشبووی شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە لەپارێزگای سلێمانی تۆماركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: کاندیدە سەربەخۆکان کە دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکەن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان داوا لە پاڵێوراوانی تاک (کاندیدە سەربەخۆکان) دەکات کە خوازیارن بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق…
Total
0
Share