زانکۆکانی سعودیە خوێندکارەکانیان پابەند بە لەبەرکردنی جلوبەرگی نەتەوەیی دەکەن

زانکۆکانی سعودیە لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن داوایان لە خوێندکارەکانیان کردووە پابەندبن بە لەبەرکردنی جلوبەرگی سعودیی و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییەوە.

رۆژنامەکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، چەند زانکۆیەک خوێندکارەکانیان پابەندکردووە بە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی وڵاتەکەیان لەکاتی چوونە ناو زانکۆدا و خوێندکارە کچەکانیشیان پابەند بە زیادەڕەوی نەکردن لە بەکارهێنانی کەرەستەی جوانکاریدا کردووە.

ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەو خوێندکارانەی پابەندی ئەو بڕیارە نابن و سەرپێچی دەکەن رێگرییان لێدەکرێت لە چوونە ناو زانکۆ و بەشداریکردنیان لە چالاکی و بۆنە و ئاهەنگەکانی تایبەت بەو زانکۆیانە.

پێشتریش پادشای سعودیە رەزامەندی دەربڕی بوو لەسەر پابەندکردنی کارمەندانی دەزگاکانی حکومەتی وڵاتەکەی بە لەبەرکردنی جلوبەرگی نەتەوەیی لە شوێنی کارەکانیاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات. رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ…
Total
0
Share