سوتانی دارستانەكانی كالیفۆڕنیا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

ئیدارەی ئاگركوژێنەوە لە كالیفۆڕنیا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2020دا نزیكەی 17 هەزار كیلۆمەتری دووجا زەوی گرتووەتەوە، بەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردووە.

ویلایەتە پڕ دانیشتووانەكەی ئەمریكا ئەمساڵ ڕوبەڕووی پێنج لە كۆی شەش گەورە ئاگركەوتنەوەی دارستان لە مێژوودا بووەوە، ئەمەش هاوكات بوو لەگەڵ شەپۆلێكی گەرما و بروسكە لەمساڵدا هاوكات لەگەڵ كەشێكی وشك كە زانایانی ژینگە دەڵێن بەهۆی قەتیسبوونی پلەكانی گەرماوەیە.

ئیدارەی ئاگركوژێنەوەی ویلایەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لانیكەم 31 كەس بەهۆی ئاگرەكانی ئەمساڵەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 8454 خانوو و بیناش وێرانبوون.

 

ژمارەی پێوانەیی پێشوو كە كالیفۆڕنیا لەبارەی سوتانی زەوی تۆماریكردبوو، نزیكەی 9 هەزار كیلۆمەتری دووجا زەوی بووە لە ساڵی 2018دا، كە ئەو ساڵە سوتانی دارستان ویلایەتەكەی گرتەوە و بەهۆیەوە لانیكەم 85 هاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و نزیكەی 19 هەزار بیناش لە شاری پارادایسی شاخاوی و دەوروبەری وێرانبوون.

بەدرێژایی ساڵانی 2010 تا 2017 كالیفۆڕنیا بە دەست وشكەساڵی درێژمەوداوە دەیناڵاند، كە بووە هۆی نەخۆشی و بڵاوبوونەوەی مێروو كە هۆكاربوون بۆ لەناوچوونی ملیۆنان درەخت.

 

 

بابەتی پێشتر

ترەمپ و میلانیای خێزانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share