حەج و عومرەی هەرێم ناوی ئەو کۆمپانیایانەی بڵاوکردەوە کە هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو کۆمپانیایانەی بڵاوکردەوە کە گه‌شتی عومرە لەمساڵدا ئەنجامدەدەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ”لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان و عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان بەرێوەبەرایەتیمان ناوی ئەو کۆمپانیایانەی گەشتی عومرە بەشێوەیەکی یاسایی ئەنجامدەدەن بڵاودەکاتەوە و ئەوانەی ئەمساڵ گرێبەستیان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیمان واژۆکردووە هیچ کێشەیەکیان نییە”.

دەشڵێت، ”بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاته‌وه‌ هەر کۆمپانیایەک ناوی لەو لیستەدا نەبێت بەهیچ شێوەیەک گەشتی عومرە لەگەڵیان ئەنجام نەدەن”.

ئەم لیستەی خوارەوە ناوی ئەو کۆمپانیایانەیە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە:

 

بابەتی پێشتر

ئالان دیلۆن ئەستێرەی دیاری فیلمسازیی فەرەنسی لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share