تەندروستیی چەمچەماڵ: بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

شەریف رەحیم، جێگری بەرپرسی تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوە هاتوچۆیەی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەیی تەکیە روویدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

جێگری بەرپرسی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری قەمەرە بووە و دوو کەسی تێدا بووە کە یەکێکیان راستەوخۆ گیانیلەدەستدا.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی دیکەش کە برینداربووە دوای کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا و ئێستا هەردوو تەرمەکە لە پزیشکی دادیی چەمچەماڵن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو کەسەکە گەنجن و تەمەنیان لە نزیک 25 ساڵدا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەیادی داگیركردنی شەنگالدا: هەنگاوەكانی ساڕێژكردنی ئەم برینە لە ئاستی پێویستدا نین

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، جینۆسایدی ئێزیدییەكان دەبێت هاندەری هەمووان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی كوشتنی جیاوازییەكان…
Total
0
Share