شیروان میرزا: هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە رەوانەدەکرێت

شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا سیستمی پەیڕۆڵ کارکراوە و کار لەسەر تەواوکردنی لیستی مووچەی مانگی 2ـی مووچەخۆران دەکرێت، بە ئەگەری زۆرەوە لە سەرەتا یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو رادەستی بەغداد دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە لیستی مووچە، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە (داهات و خەرجی) و 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رادەست بکات.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، جگە لەو رێکارانە، بۆ ناردنی تەمویلی مووچە دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق نوسراوێک بۆ وەزارەتی دارایی بکات و تێیدا پشتڕاستیبکاتەوە کە پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان هیچ کێشەیەکی تەکنیکیی و یاسایی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە
ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە وەرزی زستاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا بوونی نییە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن و شکاندنی جامی حەوت ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی نوسینگەی رۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە جامی حەوت ئۆتۆمبێلیان…
Total
0
Share