ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی مارمێلکەیە

مارمێلکە ناوێکی گشتییە، بۆ نزیکەی شەش هەزار جۆر خشۆک بەکاردێت، جۆری ئەم ئاژەڵانە لە هەموو کیشوەرەکان و وڵاتاندا بوونیان هەیە، جگە لە یەک کیشووەر نەبێت کە کیشووەری ئەنتارکتیکایە.

زۆرینەی جۆرەکانیان، پێویستیان بە سەرچاوەی ئاوی نییە لێوە نزیک بن بەهۆی ئەوەی ئاویان لە خۆراکەکانیانەوە دەستەکەوێت، ئاژەڵی خوێن ساردن، بەو جۆرەش پێویستیان بە تیشکی خۆر دەبێت بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێننەوە.

رووەک و زیندەوەرە بچووکەکان و هێلکەی ئاژەڵە بچووکەکان دەخۆن، قەبارەیان لە یەکتر جیاوازە و هەیانە تەنها دوو ئینجە و هەیانە قەبارەی دەگاتە چەند مەترێک و بە قەبارەی تیمساحن.

ئەوەی سەرنجڕاکێشیان دەکات، ئەوەیە ئەگەر کلکیان لەدەستبدەن، دووبارە دەتوانن دروستی بکەنەوە بەبێ هیچ کێشەیەک.

هەندێکیان توانای گۆڕینی رەنگی خۆیان هەیە و توانای بۆنکردن و بینینیان زۆر بەهێزە.

هەندێک جۆریان، زۆر ناپەسەندن بەلای خەڵکەوە و دادوبێدادیانە بەدەستیانەوە، لە کاتێکدایە بەشێکی دیکەیان وەک ئاژەڵی ماڵی بەخێودەکرێن و بە ئاژەڵێکی فەقیر و بێوەی ناسراون.

بابەتی پێشتر

بە دوو رێگا چارەسەری خەمۆکی بکە

بابەتی دواتر

دادگاییکردنی تۆمەتباری دزی سەدە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share