ئەو سەوزانەی باشترە لە وەرزی گەرمادا لێیان دووربکەویتەوە

لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما خواردنی سەوزەکان یەکێکە لە بژاردە باشەکان بۆ پارێزگاریکردن لە وشکبوونەوەی جەستە و وەرگرتنی پێکهاتە خۆراکییە گرنگەکان، لەگەڵ ئەمەشدا شارەزایانی بواری خۆراک هۆشداریی دەدەن لە خواردنی چەند جۆرێک لەو سەوزەکان لە وەرزی گەرمادا.

خواردنی چەند جۆرێکی سەوزەوات لە وەرزی گەرمادا دەبنە هۆی تەمبەڵی و هەستکردنی زیاتر بە گەرما لەوانەش:
-سپێناغ و کەلەرم
یەکێکن لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ڤیتامینات و کانزاکان، بەڵام بڕی پێویست ئاویان تێدا نییە بۆیە باشترە بیانگۆڕیت بە کاهوو و جەرجیر.

-بروکلی و قەرنابیت
بڕێکی زۆری کانزا و ڤیتامیناتیان تێدایە، گەرمی بە جەستە دەبەخشن بۆیە بژاردەیەکی باشە بۆ وەرزی زستان.

– ئەو سەوزانەی رەگدارن (گێزەر، توور، شێلم)
یەکێکن لەو بەرهەمانەی وزەیەکی زیاتریان دەوێت بۆ هەرسکردن بۆیە بژاردەیەکی گونجاو نین بۆ هاوین

– جگە لەو بەرهەمانەی باسکران باشترە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما لە بەرهەمەکانی وەک کولەکەی زەرد، گەنمەشامی و بەزالیا دووربکەویتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە…
Total
0
Share