گۆڕانکاری لە مووچەی مانگی تەمموزی پەرلەمانتارانی عێراقدا کرا و کەمکرایەوە

بۆ مانگی تەمموز، پەرلەمانتارانی عێراق مووچەکانیان بە کەمکردنەوەوە وەرگرتووە، بەهۆی ئەوەی دوای سکاڵایەک لە دادگای فیدڕاڵی، بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی پلەباڵاکان درا و بەگوێرەی بڕیارەکە ساڵی خزمەت و بڕوانامە و هاوسەرگیری و بوونی منداڵ کراوەتە پێوەر.

كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراكسیۆنی یه‌كێتی بە سایتی ره‌سمی یه‌كێتی وتووە، “په‌رله‌مانتارانی عێراق مووچه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ داواكرابوو پله‌ باڵاكان له‌حكومه‌ت مووچه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه‌.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرامبەردا بۆچوونێك هه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مانتار پله‌ باڵا نییه‌ و ته‌نها بۆ چوار ساڵ له‌و پله‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویست ناكات ئه‌و بڕیاره‌ په‌رله‌مانتاران بگرێته‌وه‌.

کاروان یاروەیس دەڵێت، “له‌رابردوودا په‌رله‌مانتاران مووچه‌یه‌كی جێگیریان هه‌بوو كه‌ 8 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار بووه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ نوێیە به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران مووچه‌كانیان كه‌میكردووە و تەنها ئەوانە کەمی نەکردووە کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرن و ئەوانەش کە دکتۆرایان هەیە مووچەکانیان زیادیکردووە.”

 باس لەوەش دەکات،  پێویست بوو كار و چالاكی و هه‌وڵی په‌رله‌مانتاران بكرێته‌ پێوه‌ر نه‌وەک بڕوانامه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ هه‌موو په‌رله‌مانتارێك 4 ملیۆن دیناری جێگیری هه‌یه‌ و پاشان ده‌رماڵه‌كانی دیكه‌ وه‌رده‌گرێت، له‌م چوارشێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران وه‌ك یه‌ك نابێت.

بابەتی پێشتر

ئەندامانی G7 داوای دوورکەوتنەوە لە گەورەکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکەن

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی تەقەکردن کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share