هەزاران رەحلەی دروستكراوی دەستی زیندانیان رادەستی وەزارەتی پەروەردە كرا

وەزارەتی داد رایدەگەیەنێت، بەندینخانەی ناوەندیی بەسڕە 12 هەزار رەحلەی دانیشتنی قوتابیانی بۆ خوێندنگاكانی سێ پارێزگای باشووری عێراق دەستەبەركردووە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خالید شوانی وەزیری داد، لە پەرەپێدانی هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی داد و وەزارەتی پەروەردە، بەشی راهێنانی بەندینخانەی ناوەندیی بەسڕە 12 هەزار رەحلەی بۆ خوێندنگاكانی پارێزگاكانی باشوور دەستەبەركردووە.

كارگە و وەرشەكانی چاكسازی لە بەندینخانە 250 بەندكراو بەشدارییان تیاكردووە و توانیویانە ئەو ژمارەیە لە رەحلە بە كوالێتییەكی بەرز و بەپێی تایبەتمەندییەكانی خوێندنگاكان دروستبكەن، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

رەحلەكان بەسەر خوێندنگای پارێزگاكانی بەسڕە، ناسرییە و دیوانیەدا دابەشكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ژێر فشارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ى كەسوكاری چه‌كدارانى داعش

تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 600 ئه‌ندامى خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ نه‌ینه‌وا و دوێنێش كاروانێكى دیكه‌ له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌…
Total
0
Share