“جێگری والی داعش لە عێراق” دەستگیركرا

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرایكرد، سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردووە كە پۆستی “جێگری والی داعش لە عێراق”ی هەیە.

یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ دووشەممە 7ی كانونی یەكەم، سەركردەیەكی داعش دەستگیركراوە كە لەنێو ڕێكخراوەكە پۆستی جێگری والی داعشی لە عێراق هەبووە”.

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هێزێكی ئەركە تایبەتەكان لە پارێزگای ئەنبار لە ئۆپراسیۆنێكدا هەستاون بە دەستگیركردنی ئەو سەركردە تیرۆریستە مەترسیدارە”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، پێشتر زانیاریی هەواڵگیرییان لەسەر ئەو سەركردەی داعش كۆكردووەتەوە.

هەروەها یەحیا ڕەسول ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە پارێزگای سەڵاحەدین دژەتیرۆر توانیویانە دوو “تیرۆریستی داعش” دەستگیر بكەن كە بەشداربوون لە كوشتارگەی سپایكەر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەلایەكی دیكەوە دەزگای دژەتیرۆر لە شاری فەلوجە توانیوێتی سێ ئەندامی سەربە “تیرۆریستانی داعش” دەستگیر بكات.

بابەتی پێشتر

دھۆک.. تەرمی پیاوێك دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

كەركوك.. ژمارەیەك دوكان و شوێنكاری حەسیرەكە سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share