وەزیری شارەوانی: هەر فەرمانبەرێک هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت مافی هەیە داوای زەوی بکات

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، “هەر فەرمانبەرێک هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت مافی هەیە داوای زەوی بکات”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، سه‌باره‌ت به‌ رێكاره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی، رایگەیاند، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی هه‌میشه‌یی خزمه‌تی هه‌شت ساڵ بێت، مافی وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی هه‌یه‌.

دەشڵێت، واته‌ ئەو فەرمانبەرە خزمه‌تی فعلی هه‌شت ساڵی ته‌واوی هه‌بێت له‌و بڕیاره‌ سوودمه‌ند ده‌بێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی نزیکبووەتەوە لە ئاستی ستانداردی جیهانی.

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە شارەکەدا نزیکبووەتەوە لە ستانداردی جیهانی. بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە…
Total
0
Share