عەلی حەمەساڵح: ئەمساڵ هەڵبژاردن ناكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم، هەڵبژاردن ئەنجام نادات، چونكە ناتوانێت كۆببێتەوە و هیچ رێكارێكیش بگرێتەبەر.
راشیگەیاند، “كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان شەش ئەندامی لەو نۆ ئەندامەی دان بەوەدا نانێن كە كۆمسیۆن بە شێوەی یاسایی متمانەی پێ درابێتەوە”.
ئاشكراشیكرد، “كۆمسیۆن لە نۆ ئەندام پێكدێت، بۆ ئەوەی كۆببێتەوە بڕیاربدات بۆ هەڵبژاردن و خشتەی كار دابنێت، بەلای كەمەوە پێنج ئەندامی پێویستە و ئێستا تەنها پارتی ئامادەیە كە سێ ئەندامی هەیە و یەكێتی دوو ئەندام، گۆڕان دوو ئەندام، یەكگرتوو و كۆمەڵیش هەریەكەیان یەك ئەندام بەشداریی كۆبوونەوە ناكەن و بۆیە ئەمساڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ناتوانێت هەڵبژاردن بكات”.

وتیشی، “رێكاری پەرلەمانی بۆ متمانەدان بە كۆمسیۆن گرفتی گەورەی یاسای هەیە، خودی ئەندامانی كۆمسیۆن ناتوانن كۆببنەوە، ناكۆكی لەسەر یاسای هەڵبژاردنیش هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کردنەدەرەوەی خوێندنی هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە کردنەدەرەوەی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share