بافڵ جەلال تاڵەبانی: جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکمان داوە کاری لەپێشینەمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایگەیاند، جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکمان داوە کاری لەپێشینەمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ کاندیدە سەرکەوتووەکانی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، ستراتیج و کارنامەی یەکێتی لە بەغداد خرایەبەر باس.

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان داوە کاری لەپێشینەمانە و جێبەجێی دەکەین، پێویستە نوێنەرەکانی یەکێتیش پارێزەری داوا و خواستەکانی هاوڵاتییان بن.

سەرۆک بافڵ نوێنەرانی یەکێتی راسپارد لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد کارەکانیان بکەن و هەموو هەوڵەکانیان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هێرشێکی چەکدارە بەکرێگیراوەکانمان تێکشکاند و دوو ئۆتۆمبێلیان لەناوبردران

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە راگەیاندراوێکدا نوێترین ئاماری روبەڕووبونەوەکانیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا راگەیاند. هێزەکانی سوریای…
زیاتر ببینە

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە
ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە وەرزی زستاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا بوونی نییە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی…
Total
0
Share