وەزارەتی دارایی عێراق و بانکێکی ئەڵمانی رێککەوتنێکیان لە بارەی قەرزەوە نوێ کردەوە

وەزارەتی دارایی و بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانیا بە مەبەستی دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی گەشەپێدان لە عێراق، رێککەوتنامەیەکی پێدانی قەرزیان هەموارکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ”لە بارەگای وەزارەت، هەمواری رێککەوتنی پێدانی قەرزی دارایی لەلایەن بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانی (KFW) بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی گەشەپێدان کرایەوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ”بەپێی بەیاننامەی وەزارەت درێژکردنەوەی ماوەی خەرجکردن بۆ ئەو پڕۆژانەی کە بە قەرز پارەیان بۆ دابیندەکرێت بریتییە لە 140 ملیۆن یۆرۆ بۆ نۆژەنکردنەوەی سێکتەری کارەبا لە ناوچە ئازادکراوەکان لەگەڵ بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبان، پرد، ئاو و پاکوخاوێنی”.

دەشڵێت، ”هەموارکردنەوەی رێککەوتنەکە لەنێوان تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و نوێنەری بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانی لە عێراق واژووکراوە”.

بابەتی پێشتر

ئایفۆن تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ حاڵەتە فریاگوزارییەکان زیاد دەکات

بابەتی دواتر

دوو رووداوی تەقەکردن لە کەرکوک تۆمارکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆچوارشەمە 30ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ، دۆلار…
Total
0
Share