ماڵپەڕە عێراقییەکان: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باس لە ناردنی مووچە بۆ هەرێم دەکات

ماڵپەڕە عێراقییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، پرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێبکرێت.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، 33 رۆژ بەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم تێدەپەڕێت و تائێستا، چارەنووسی مووچەی مانگی چوار بە نادیاری ماوەتەوە.

دەشڵێت، لیستی مووچەی مانگی چوار لە وەزارەتی دارایی عێراقە و دیارنییە کەی پارەی مووچەی ئەو مانگە دەنێردرێت.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی هەفتانەی خۆی بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس ئەنجامبدات و رەنگە، پرسی ناردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمیش تاوتوێبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گرفتی گەورەمان لە دابەشکردنی مووچەدا هەبوو بۆیە سیستمی بایۆمەتریمان دانا

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “گرفتی زۆرمان لە دابەشکردنی مووچەدا هەبوو بۆیە سیستمی بایۆمەتریمان دانا”. قوباد تاڵەبانی، جێگری…
زیاتر ببینە

دەستەی ئاماری هەرێم: زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە

دەستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند، زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە…
Total
0
Share