پسپۆڕانی شێرپەنجە لە بەریتانیا لە توێژینەوەکانیاندا هانی خەڵک دەدەن کە قسە لەگەڵ پزیشکی گشتی بکەن ئەگەر هەست بە ماندووێتی بەردەوام بکەن.
شارەزایان ئاشکرایان کردووە کە ماندووێتی بەردەوام یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکانی شێرپەنجەی ئێسک.
نیشانەکانی یکەی دشێرپەنجەی ئێسک چین؟
– ژانی سەخت.
– ئاوسانی هەندێک بەشی جەستە.
– دروستبوونی کێشە لە جوڵەدا.
– هەستکردن بە ماندوویی.
– بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی (تا).
– شکانی ئێسک.
– کێش دابەزاندن.
بۆیە، هەر نیشانەیەک پێویستە لەلایەن پزیشکی گشتیەوە هەڵسەنگێندرێت.
هەروەها شێرپەنجە لە بەشەکانی تری لەشەوە بۆ ئێسکەکان بڵاودەبێتەوە، کە بە شێرپەنجەی ئێسکی لاوەکی یان گوازراوە ناسراوە.
نیشانەکانی بریتین لە:
– ئازاری بەردەوام.
– ئازاری پشت، کە سەرەڕای پشوودان خراپتر دەبێت.
– ئاوسانی لەش و ئازاری سک و قەبزی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کالیسیۆم لە خوێندا.
– تووشبوون بە هەوکردن و هەناسە تەنگی.
– لاوازیی قاچ و سڕبوون و ئیفلیجی، هەروەها لەدەستدانی کۆنترۆڵی میزەڵدان و ریخۆڵە (رانەگرتنی میز)، بەهۆی فشار لەسەر بڕبڕەی پشت.
مەرج نییە هەبوونی ئەو نیشانانە بەو مانایە بێت کە تووشی شێرپەنجە بوویت، بەڵام تا زووتر نەخۆشییەکە بدۆزرێتەوە، چارەسەرکردنی ئاسانتر دەبێت و ئەگەری چارەسەریش زیاتر دەبێت.