نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق تەنها رێککەوتنێکی سیاسی پێویستە”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، هەوڵمانداوە مووچە و دۆسیەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بگوازینەوە بۆ سەر حکومەتی عێراق لەبەر ئەوەی  ماوەی 25 ساڵە زیندانییانی سیاسیی عێراق بەخششیان پێدەدرێت و ئیمتازاتی دیکەشیان هەیە، بەڵام لە هەرێم نییە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لە رابردوودا حکومەتی هەرێم دژی ئەوەبوو کە دۆسیەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بگوازرێتەوە بۆ سەر حکومەتی عێراق، بەڵام ئێستا رازییە و بە نووسراو داوایکردووە.

دەشڵێت، ” لە نووسراوێکی دامەزراوەی زیندانییانی سیاسیی عێراقدا هاتووە ئەو بابەتە تەنها پێویستی بە رێککەوتنی سیاسییە لەنێوان هەردوولادا، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین بەدەم گرفتی زیندانییانی سیاسییەوە بچێت و ئەو رێککەوتنەی کە  دامەزراوەکە داوایدەکات، ئەنجامبدرێت”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری کاشی کەمکردەوە و بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

لیستی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share